گەنجێکی هەولێر بووە یەکەمی دامە لە کوردستان

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

بە بەشداری 40 کەس کە شارەزا و ئارەزوومەندی یاریی دامەن، حەوتەمین پاڵەوانیەتیی دامە لە هەولێر بەڕێوەچوو.

رێباز ناسیح کە خەڵکی هەولێرە پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا و بە 964ـیشی وت، جگە لەو پاڵەوانیەتییە لە وڵاتانی کوێت و لوبنان بەشداری پێشبڕکێی یاریی دامەی کردووە و شارەزای یارییەکەیە .
ساڵانە لە مانگی ئاداردا پاڵەوانیەتییەکە رێکدەخرێت، شارەزایانی یاری دامە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بەشداری دەکەن و ئامێری ( Chess Clock)کاتڕاگر بەکار دەهێنرێت.
توانا تەحسین، سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتیی دامە بە 964ـی وت، لە پاڵەوانیەتی ئەمجارەدا
هەر یاریزانەی حەوت یاری ئەنجام دا و بە حەوت گەڕ بەڕێوەچوو، یاریزانان 15 خولەک کاتیان هەبوو بۆ تەواوکردنی یارییەکان.

پاڵەوانیەتییەکە لە لایەن کۆمەڵەی دامەچییەکانی کوردستان رێکخرابوو، پێشبڕکێیەکە لە فامیلی گاردن بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا