40 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆ ده‌گرێت

به‌م زووانه‌ قوشته‌په‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن سایلۆ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامى قوشته‌په‌ ده‌ڵێت، به‌م زووانه‌ سایلۆیه‌كى تازه‌ دروستكراو له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان بۆ به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتیارانى سنووره‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه‌.

40 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆ ده‌گرێت و له‌ 16 سایلۆی ئه‌مباركردنى لووله‌یی و 10 هۆڵى گه‌وره‌ى ئه‌مباركردنى ماده‌ خۆراكییه‌كان پێكهاتووه ‌و به‌شێكیشی تایبه‌ت به‌ كارگێڕی هه‌یه‌، له‌مه‌ودوا جوتیارانى ده‌شتى هه‌ولێر گه‌نمه‌كه‌یان راده‌ستى ئه‌م سایلۆیه‌ ده‌كه‌ن و پێویست ناكات وه‌ك ساڵانى رابردوو بیبه‌نه‌ سایلۆكانى هه‌ولێر.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 زیاتر له‌ 20 ملیار دینار بۆ دروستكردنى ئه‌م سایلۆیه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌.

بژار خدر عومه‌ر، قایمقامى قوشته‌په‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌م زووانه‌ سایلۆكه‌ به رووى جوتیاران ده‌كرێته‌وه‌ و له‌مساڵیشدا سایلۆكه‌ گه‌نم و جۆ له‌ جوتیاران وه‌رده‌گرێت.

وتیشی “له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م كابینه‌یه‌ به ‌بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌ت دروستكردنى سایلۆ بۆ جوتیارانى ئه‌م سنووره‌ به‌ پێویست زاندراوه‌، چونكه‌ سنوورێكی به‌رفراوانه‌ و سایلۆى لێ نه‌بووه‌”.

به‌قسه‌ى قایمقام، به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى گه‌نمى جوتیارانى ئه‌م سنووره‌ نزیكه‌ى 200 هه‌زار تۆن له‌ گه‌نم و جۆ ده‌بێت.

رۆژى 21.5.2023 وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم، بڕیارى به‌ قه‌زابوونى ناحیه‌ى قوشته‌په‌ى له‌ سنوورى ده‌شتى هه‌ولێر خسته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ ناوه‌ندى قه‌زاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى پارێزگاى هه‌ولێر و نزیكه‌ 60 گوند له‌ سنووره‌كه‌یه‌تى و ژماره‌ى دانیشتوانیشی زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سه‌.

دوای 17 رۆژ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە کێشەی نەما

دوای 17 رۆژ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە کێشەی نەما