کەی؟

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: کەشوهەوا نالەبارە و سەردانمان مەکەن

964+

فەهمی نەبی

‎هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، سبەی بۆ راییکردنی مامەڵە هیچ هاوڵاتییەک و شۆفێرێک سەردانیان نەکەن، چونکە کارمەندەکانیان لە ئەرک دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێککەوتی 20.3.2024 رۆژی چوارشەممە بەهۆی ناڵەباری کەشوهەوا هیچ هاوڵاتییەک و شۆفێرێک بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان نەکەن.

لە راگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە، سبەی هەموو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆ لە ئەرک دەبن و لەسەر شەقامەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی دەبن.

لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتیان دەوامیان راگەیاندبوو.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفیران و هاوڵاتییان دەکات خۆیان دوور بگرن لەو ناوچانەی ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاویش دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 188 کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی بکەن.