"لەژێر گوشار بایکۆتمان شکاند"

دوای کاتژمێرێک لەبایکۆت کارمەندانی ھاتووچۆی گەرمیان بایکۆتیان شکاند

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندانی ھاتووچۆی گەرمیان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتیانکرد، کارمەندێکی فەرمانگەکەش دەڵێت، دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە بایکۆت، لەژێر گوشار بایکۆتمان شکاندووە، بەڕێوەبەری ھاتووچۆش رەتیدەکاتەوە بایکۆت کرابێت.

کارمەندێکی ھاتووچۆی گەرمیان کە ناوی لای 964 پارێزراوە، ئەوەی وت،”بەیانی ئەمڕۆ دوای ھاتنە دەرەوەی کارمەندەکانی ھاتووچۆ و بایکۆتکردنی دەوام، کاتێک بەڕێوەبەری ھاتووچۆ ھات بۆ دەوام ھەموو کارمەندەکانی بردە ژورەوە، لە حەوشەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆیکردینەوە”.

ئەو کارمەندە وتیشی، “بەڕێوەبەرەکەمان پێی وتوین نابێت خۆمان لە فەرمانگەکانی تری گەرمیان جیابکەینەوە، ھەرکەس رۆیشتە دەرەوە بۆ بایکۆت نەیەتەوە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە”.

لەمبارەیەوە، موحسین مەنسور،بەڕێوەبەری ھاتووچۆی گەرمیان، رەتیکردەوە بایکۆت کرابێت، بە 964ى وت،”کارمەندەکان بۆ رێککردنەوەی کاتی دەوامی رەمەزان کۆبونەتەوە و چاوەڕێی منیان کردوە قسەم لەگەڵ بکەن، بایکۆتیان نەکردووە”.

لەبارەی ئەوەی بە کارمەندەکانی وتووە ھەرکەس بایکۆتی کرد نەگەڕێتەوە بۆ دەوام، ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەکرد، “دەرکردنی کارمەند لە دەسەڵاتی من نیە تاکو کارمەند دەرکەم”.

دوو رۆژە کارمەندانی شارەوانییەکانی گەرمیان بایکۆتی دە...

دوو رۆژە کارمەندانی شارەوانییەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە