ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چەند بڕیارێکی دەرکرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی ژمارەیەک بڕیارێکی نوێ جێبەجێدەکات بە مەبەستی خەرجكردنی مۆڵەتی كۆكراوە و پاداشتی كۆتایی راژە و موچەی خانەنشینیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا، کە رۆژی 18.3.2024 دەرچووە وردەكاریی خەرجكردنی مۆڵەتی كۆكراوە و پاداشتی كۆتایی راژەی بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ روونكردووەتەوە و دەڵێت، بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەکان دراون.

“ئەو پۆلیسانەی کۆتایی بە راژەیان هاتووە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە و تەمەنیشیان 45 ساڵ زیاترە، خانەنشین دەکرێن و شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەش دەبن و بڕی پارەکەش لەسەر بنەمای دوا موچە و دەرماڵەی پێش دەستلەکارهەڵگرتنیان دەبێت”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

باس لەوەش دەکات، ئەگەر “پیاوی پۆلیس” ڕاژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیشی 45 ساڵ کەمتر نەبێ، شایستەی موچەی خانەنشینی و 180 رۆژ مۆڵەتی کۆکراوە، پاداشتی کۆکراوەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لە دوو حاڵەتدا موچەی خانەنشینی و پاداشتی کۆتایی نادرێت، یەکەمیان: پۆلیسیێك لەحاڵەتی دەستلەکارکیشانەوە و خزمەتی زیاتر لە 15 ساڵی هەبێت، یان دەبێ مووچەی خانەنشینی پێ بدرێت، یان پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەت. دووەم: ئەگەر کەمتر لە 15ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە تەنیا پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێ.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی:

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزارەتی دارایی هەرێم ناڕەحەتە لە رێکارەکانی وەزارەتی...

وەزارەتی دارایی هەرێم ناڕەحەتە لە رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و بەیاننامەی دەبێت