لە تونێڵی نزارکێ

بەهۆی لافاو لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

هێڤی دێوالی

بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی دروستبوونی لافاو لە گەڕەکی نزارکێ دوو هاوڵاتی ئاو بردوونی و هێشتا نەدۆزراونەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، لە تونێڵی نزاركێ دوو هاوڵاتی ئاو بردوونی و نەتوانراوە رزگار بکرێن.

ئەوەشی وت، ئەو ئۆتۆمبێلە چوار کەسی تێدا بووە، دووانیان لەلایەن خەڵکەوە رزگارکراون، هێشتا هیچ لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانە نازانرێت.

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران لەچەند گەڕەکێکی دهۆک ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە، لە دوێنێوە دەزگای کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی لافاو.

بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو دوو کەسە دەستیپێکردووە و چەند تیمێک لە شوێنی رووداوەکەن.