(بەربڵاو)وەکەی زۆرترینە

زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن دۆنم دارستانى سروشتى له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی، ئامارى رووبه‌رى دارستانى سروشتى له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن دۆنم ئه‌م جۆره‌ دارستانه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ ئه‌م جۆره‌ دارستانه‌ له‌هه‌رێم چه‌ند جۆڕێكی هه‌یه‌، كه‌ دارستانی کراوە (بەربڵاو) یه‌كێك له‌وانه‌یه‌و ده‌ڵێت “ئەم جۆرە دارستانە چڕیەکی دیاریکراوی نییە، بەڵکو دارەکان بە شێوەی کۆمەڵی جیاجیا هەن، بۆشایەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە”.

رووبەری دارستانى كراوه‌ له‌هه‌رێم به‌ سێ ملیۆن و 376 هه‌زار و 440 دۆنم خەمڵێنراوە، واتە 47.5% رووبەری دارستانە سروشتیەکان پێکدێنێت و زۆربه‌شیان كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچەکانی شنگال، شاخی بێخێر و هەردوو چیای گۆیژە و سەلاحەدین.

جۆرى دووه‌مى ئه‌م دارستانه‌ به‌ نیمچە چڕەکان ناسراوه‌، كه‌ تاڕادەیەک چڕییه‌كه‌ى لە دارستانی بەربڵاو زیاترە، رووبەره‌كه‌ی بە یه‌ك ملیۆن و 152 هه‌زار و 800 دۆنم مەزەندە کراوە، واتە 16.2% و كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانى سووارە توکە، قەرەداغ ، ئەتروش، چۆمان و رواندز.

دارستانی چڕیش جۆرى سێیه‌میه‌تى و رووبەره‌كه‌ی بە دوو ملیۆن و 58 هه‌زار و80 دۆنم  مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، واتە 36,3% رووبەری دارستانە سروشتیەکان پێک دێنێت و ده‌كه‌وێته‌ چیاکانی گارە، قۆپیەکانی قەرەداغ و حاجی ئۆمەران.

نزیكه‌ى 3000 دارى دارستانه‌كه‌ى رانیه‌ نه‌خۆشن

نزیكه‌ى 3000 دارى دارستانه‌كه‌ى رانیه‌ نه‌خۆشن