لە دهۆک

سێمێل دەبێتە خاوەنی یاریگایەک و کۆمەڵگەیەکی وەرزشی

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دروستکردنی یاریگەیەک و کۆمەڵگەیەکی وەرزشی دانرا و یاریگاکە شەش هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت، ئەمەش دوای بێ کەڵک بوونی یاریگای کۆنی سێمێل.

هاریوان عابد تاهیر، سەرۆکی یانەی وەرزشی سێمێل بە 964ی وت، ئەوەی ئەمڕۆ بەردی بناغەی بۆ دانراوە تەنیا یاریگایەک نییە بەڵکو لە هەمان کاتدا کۆمەڵگەیەکی وەرزشییە، هەنگاوی یەکەم یاریگایەک دروست دەکرێت، دواتر قۆناغەکانی تری پڕۆژەکە دەست پێدەکەن.

وتیشی، یاریگا کۆنەکەمان کەڵکی نەماوە و هیچ یارییەکی لێ ئەنجام نادرێت.

وەک زانراوە گوژمەی پڕؤژەکە پێنج ملیار و 263 ملیۆن و 300 هەزار دینارە، وا بڕیارە لەماوەی 480 رۆژ کارەکانی دروستکردنی یاریگاکە تەواو بکرێن، دوای ئەوە هۆڵێکی داخراو دروست دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، لەگەڵ ئەوە مەلەوانگەیەکی تایبەت دروست دەکرێت.

یانەی وەرزشی سێمێل لە خولی پلە یەکی کوردستان یاری دەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پاڵەوانیەتی ئەمساڵی تێنسی سەر زەوی لە دهۆک بەڕێوە دەچێ...

پاڵەوانیەتی ئەمساڵی تێنسی سەر زەوی لە دهۆک بەڕێوە دەچێت

+964صورة من منصة (شبكة):