ژنێک گیانى لەدەستداوە

لە سێ رۆژدا دوو جار ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

964+

وریا فەتاح

ماڵێک لە قەڵادزێ لە ماوەى سێ رۆژدا دوو جار ئاگرى تێبەربوو، کە لە جاری یەکەمدا ژنێکى تەمەن 70 ساڵ تێیدا گیانى لەدەستدا بوو.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگریى شارستانیى راپەڕین بە 94ـى وت،”شەوى رابردوو لە ماڵێکى گەڕەکى فەرمانبەران ئاگر کەوتەوە، بەڵام دواى گەیشتنى تیمەکانى بەرگریى شارستانى، دەرکەوت ئەو ماڵەى ئاگرەکەى تێدا کەوتووەتەوە هەمان ئەو ماڵەیە، کە سێ رۆژ پێشتر بەهۆى شۆرتى کارەباوە ئاگرى گرتبوو و تێیدا ژنێکى تەمەن 70 ساڵ گیانى لەدەستدابوو”.

رووداوى یەکەم بەهۆى شۆرتى کارەباوە روویدابوو، بە وتەى عەلى قادر رووداوەکەى شەوى رابردووش هەر بەهۆى شۆرتى کارەباوە روویداوە، بەڵام ئەمجارە بەهۆى کارەباى موەلیدە بووە، چونکە کارەباى نیشتمانى لەسەر لابراوە.

وەک ئەوەى وتەبێژى بەرگریى شارستانیى راپەڕین باسى کرد، هیچ کەس لە ماڵەکەدا نەبووە، زیانى گیانى لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەى دووەم نەبووە، بەڵام کەلوپەلەکانى ماڵەکە بە تەواوى سووتاون.

ماڵێک ئاگرى گرت و ژنێک بە زمانى بەڕۆژووەوە گیانى لەدەس...

ماڵێک ئاگرى گرت و ژنێک بە زمانى بەڕۆژووەوە گیانى لەدەستدا