دیمەنی یەکێک لە ئاوە سنور بڕەکانی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی راپەڕین _ وێنە: 964
ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو کۆبوونەوە
دانانی چاو‌دێر لە ئاوە سنوور بڕەکان دەخرێتە گفتوگۆوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هەرێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو کۆبوونەوە، بڕیاردرا پێشنیاری وەزارەتی ژینگەی عێراق بۆ دانانی چاو‌دێر لەسەر ئاو سنووبڕەکان بخرێتە گفتوگۆی ئەنجومەنی ئاوی هەرێمەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024 بەڕێوەچوو، ئەوەش لەسەر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق بۆ دانانی خاڵی چاودێریی له‌سه‌ر رێڕه‌وی رووباره سنووربڕه‌كان، و وه‌رگرتنی نموونه و سامپڵ لێیان به‌شێوه‌یه‌كی خولی و ده‌وری له باره‌ی كوالێتی ئاوه‌وه.
بە قسەی عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بێت بۆ 964، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشنیاری ئەوەی کردووە، ئه‌و بابه‌ته به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو ژماره 4 ی ساڵی 2022 ، بخرێته كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاو له هه‌رێمی کوردستان.
پێشنیاری وەزیری ژینگەی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئەوە بووە، کە هه‌ماهه‌نگیی نێوان ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکان و ورده‌كاریی پێشنیازه‌كه‌ی ژینگەی عێراق باشتر تاوتوێ بكرێت، بە قسەی وتەبێژی دەستەکە بێت، سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان پێشنیارەکەی قبوڵ کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاوی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
سامانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی داتاکانی سەرچاوە ئاوییەکان بێت ساڵانە هەزاران مەتر سێجایە، کە بۆ سەرچاوەی ئاو خواردنەوە و کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێ، هەروەک بەشی هەرە زۆری ئەو ئاوەی لە وڵاتانی تورکیا‌و و ئێرانەوە، دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی رووبارەکانەوە دەرژێنە (کەنداوی عەرەبی، ئەسکەندەرون، دەریای خەزەر و دەریای رەش).