هەواڵەکان
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ لافاو دەکرێ و لە گەرمیانیش گردبوونەوە کرا
+964
ژووری هەواڵ
لە هەولێر تیمەکانی شارەوانی کەوتوونەتە خۆ، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوو شارەکانی هەرێم بگرێتەوە.
هەڵمەته‌كه له پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشار ئه‌مڕۆ دەستیپێکردووە و تا سبەیش بەردەوام دەبێت.
سەنتەرێکی گەورەی پزیشکی لە قەزای بەردەڕەش بڕیاری دا بێ بەرامبەر چارەسەر بۆ خانەواده‌ی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌نته‌ره‌كه له چوارچێوه‌ى گرێبه‌ستێك هاتووه كه له‌گه‌ڵ دەزگای نێودەوڵەتی پیشمەرگە بۆ کاری مرۆیی واژوویان كردووه.
دانیشتووانى پڕۆژه‌ى بان ستى له سنوورى گه‌رمیان، گردبوونه‌وه و ده‌ڵێن، یه‌ك دونیا كه‌موكوڕییان هه‌یه و خزمه‌تگوزاریشیان وه‌ك پێویست بۆ نه‌كراوه.