پێشتریش داشکانی 45%ـی کردبوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکانی 20%ـی لە نرخی خوێندنی پارالێڵدا کرد

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داشکاندنی 20%ـی کرێی خوێندنی پارالێڵی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمدا راگەیاند.

وەزارەتەکە پێشتر داشکانی 45%ـی لە هەمان نرخ راگەیاندبوو.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیان، بڕیارەکە هی ئەمڕۆیە و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

وتیشی، “ئامانج لە بڕیارەکە بۆ پشتگیریکردنی خوێندکارانی پارالێڵ و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی داراییانە”.

لە هەرێمی کوردستان 18 زانکۆی حکومی بوونیان هەیە و پەیمانگاکانیش بەشێکن لە زانکۆکان.

ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، “لەم کاتەدا هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ کەمکردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان”.

پێشتر وەزارەتەکە بە رێژەی 10% تا 20%ـی کرێی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان داشکاندبوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکاتەو...

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازن لەدەرەوە بخوێنن