خەڵکى پشدەرە
کارمەندێکى ئاسایش لە شاخ هەڵدێراو گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
کارمەندێکى ئاسایشى قەڵادزێ لە شاخى کێوەڕەش کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”کارمەندێکى بازگەى بانوەقەل لە سنورى پشدەر، لە کاتى دەوامدا بۆ گژووگیاى بەهارە بەسەر شاخى کێوەڕەشدا سەرکەووتووە، بەڵام هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە”.
ئەو شوێنەى کارمەندەکەى ئاسایش لێى هەڵدێراوە، دەکەویتە پشتى لۆفەکانى گڵەزەرد لە سەروى بازگەکەوە.
964 دەزانێت، ئەو کارمەندەى ئاسایش تەمەنى لە نێوان 40 بۆ 45 ساڵییە و خەڵکى گوندى وەسوێنەى سنورى ناحیەى هێرۆیە لە قەزاى پشدەر و دانیشتوى قەڵادزێیە.