لە حەوزێک

دوای 13 رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێکی دهۆک دۆزراوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

دوای ئەوەی 13 رۆژ بوو گەنجێکی دهۆک بەناوی رێبەر ئەحمەدە دیارنەما بوو، ئەمڕۆ لەناو حەوزی یەکێک لەباخەکانی پارێزگای دهۆک تەرمەکەی دۆزرایەوە.

خاڵی ئەو گەنجە ناوی عەلی رەشیدە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ماوەی 13 رۆژە رێبەر لە ماڵ دەرچووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە حەوزی باخێک دۆزرایەوە، بەڵام سێ رۆژ بەرلەوەی ون ببێت، باری دەرونی تەواو تێکچوو بوو.

تەرمی ئەو گەنجە ئێستا لە پزیشکی دادی دهۆکە بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی.

گەنجێکی 30 ساڵە دیارنەماوە و خانەوادەکەی سۆراغی دەکەن

گەنجێکی 30 ساڵە دیارنەماوە و خانەوادەکەی سۆراغی دەکەن