وەزارەتی بازرگانیی عێراق:
“سەرژمێریی گشتی پەیوەندی بە راگرتنی پسولەی خۆراكەوە نییە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەتیکردەوە هیچ نیازێک هەبێت بۆ راگرتنی کارتی بەشەخۆراکی پەیوەست بە سەرژمێری دانیشتووان، کە بڕیارە لە 20و21ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، هاوکات دووپاتیانکردەوە پرۆسەی راگرتنی پسولەی بایەعییەكە پەیوەستە بە کۆنترۆڵ و رێنمایی، كە لەلایەن ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە.
برنجی تایلەندی بۆ بایەعی هات
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی، تالیب حەسەن نیعمە، ئەمڕۆ دووشەممە 18.11.2024 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “ئەو سەرژمێرییەی گشتی، كە 20 و 21ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، پڕۆژەیەکی گەشەپێدانە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی زانیاری پەیوەست بە ئامارەکانەوە و هیچ پەیوەندی بە راگرتنی پسولەی بەشەخۆراكی مانگانەوە نییە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “راگرتنی کارتی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان پەیوەستە بە کۆنتڕۆڵ و رێنماییەکانەوە، کە لەلایەن ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و بۆ ئەو هاوڵاتییانەیە، کە موچەیان دوو ملیۆن دینار یان زیاتر بێت، هەروەها خاوەن کۆمپانیاکان، بۆیە ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بە سەرژمێرییەوە نییە”.
هەروەها روونیكردەوە، “سەرژمێری گشتی و دانیشتووان گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ هەموو دامەزراوەکان بە وەزارەتی بازرگانیشەوە”.
رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و پرۆسەكە وەك تۆماركردنی داتاكان دەستیپێكردووە.
لە 1997ەوە لە عێراق و لە 1987یشەوە لە هەرێمی كوردستان سەرژمێری گشتی ئەنجام نەدراوە.
له ساڵی نوێوه پسوولهی خۆراكى ههولێر دهكرێته ئهلیكترۆنی
سەرژمێری
شوباتی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی دەبینن
"قۆناغی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بە سەركەوتوویی كۆتایی هات"
%99.97ـی کارەکان بێ کێشە کۆتاییان هاتووە
پڕۆسەی سەرژمێری کردن لە پشدەر کۆتایی هات
قۆناغی سێیەم
پرۆسەی سەرژمێری تا 14ی مانگ درێژكرایەوە
گوێی گران بووە و بە ئاستەم دەبیستێ