لە هەولێر
لەسەر رێگای گوێر لەناو کۆگاکان ئاگر کەوتووەتەوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لەسەر رێگای گوێر لەناو کۆگاکان ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر ئاگر لەکارگەیەکی کارتۆن و پلاستیک کەوتۆتەوە لەسەر رێگای هەولێر – گوێر نزیک عەلوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و بۆ ئەوەی زیاتر تەشەنە نەکات سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەویان ناردووە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتیشی، تا ئێستا زیانەکانی ئاگرەکە بە وردی نەزانراوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری