دیمەنی چاودێری کردنی ئەندامێکی لیژنەی قایمقامیەتی کەلار لە دوکانێک.وێنە.قایمقامیەتی کەلار
بەدواداچوونەکان بەردەوامە
لە پێنج رۆژی رەمەزاندا 14 سەرپێچی تۆمارکراون
964+
توانا نەقی
لیژنەکانی قایمقامیەتی کەلار لە ئەنجامی چاودێری و بەدواداچوونەکانیان لە ماوەی پێنچ رۆژی مانگی رەمەزان 14 سەرپێچی تۆمار دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی قایمقامیەتی کەلار بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان بە مەبەستی رێگریکردن لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو هەروەها بەرزکردنەوەی نرخ شەو و رۆژ پشکنینەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی پێنچ رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەکانی قایمقامیەت سەردان و پشکنینیان بۆ 240 شوێنکار کردووە، لەو ژمارەیەش بە هۆی بوونی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان 14 شوێن پسولەی سزادانیان بۆ کراوە و بە پێی رێنماییەکان سزا دەدرێن.
ئەوەش هاتووە، هەر لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان 80 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و 135 کێلۆیش رادەست کراوە.