رۆژی جیهانیی خەوە
شۆفێرێک خەوی لێکەوت و رووداوێکی دروست کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەلیکە بەهۆی خەولێکەوتنەوە لەسەر شەقامی سالم لە سلێمانی، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و شوفێرەکەی خەوی لێکەوتبوو.
بەپێی زانیارییەکانی 964 ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەلیکە لەسەر شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵ بەرەو سەهۆڵەکە رۆیشتووە، شۆفێرەکەی خەوی لێکەووتوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدادا.
لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەوبوە، تەنیا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە شوێنی رووداوەکەوە دەست 964 کەوتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە مەلیکەکە خەواڵو بووە و خەو بردوویەتییەوە و ئاگای لەخۆی نەبووە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی خەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا