خۆتانی لێ بەدووربگرن
لە پارشێودا چی نەخۆین؟
964+
ژووری هەواڵ
ئەو جۆرە مادە خۆراکییانە چین کە لە ژەمی پارشێواندا باش نیە بیخۆین, چونکە ئەو مادە خۆراکیانە دەبنە هۆی زووتر برسی بوون و تینوێتی زیاتریش.
یەکەم: شەکرەکان: برنج و زۆر نان خواردن و شیرنەمەنییەکان، ئەمانە وا دەکەن شەکرمان بەرزبێتەوە و بۆ ماوەیەکى کاتى تێر بین و دواتر بەخێرای برسیمان بێتەوە.
دووەم: سوێرییەکان: پەنیری سوێرکراو و زەیتونی سوێرکراو لە پارشێواندا مەخۆن..ئازیزان جەستە پێویستی بە بڕێک ئاوی باشە بۆ ئەوەی خۆی لە خوێیەکان پاک بکاتەوە ئەمەش وا دەکات ئاوێکی زۆرتر لە دەست بدەین و تینوێتیمان زیاتر بێ، بۆیە پێویستە لە پارشێواندا برێکی زۆر کەم لە خوێ بخورێت.
سێیەم: خواردنە سورکراوەکان: چەورییەکی خراپ لە لەشدا کۆدەکەنەوە دواتر لەسەری دەخەوین، ئەمەش وا دەکات زووتر برسیمان بێت و هەروەها تینوێتیش زیاد دەکات.
چوارەم: خواردنەوە گازییەکان و کافایینەکان : ئەمانە رۆڵێکی دایوریتیکیان هەیە واتا میز پێکەرن وا دەکەن ئاو زۆرتر لە جەستەمان بێتە دەرەوە، لەبەر هەریەکێک لەو هۆکارانە باشترە رێژەی خواردنەوەی چاو و قاوە لە
پارشێواندا کەم بکرێتەوە یاخود روون بکرێت ئینجا بخورێتەوە هەروەها خواردنەوە گازییەکان باشترە لە پارشێواندا نەخورێتەوە..لەبرى ئەوانە دەتوانی شیر بخۆیتەوە کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و هەرەسکردن ئاسان دەکات و لە دڵەکزێ دەمان پارێزێت.