دیمه‌نێكی میشێل كه له‌دواى بۆردوكمانهكه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه
كونسوڵى فلیپین: كوڕى میشێل له فلیپین هێندرابوو
دواجار چارەنووسی ژنە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا کرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کونسوڵخانه‌ی فیلیپین، به فه‌رمى ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى DNAـی ئاشكرا كرد كه بۆ پارچه‌كانى جه‌سته‌ى ژنه فلیپینییه‌كه‌ى ناو ماڵى پێشڕه‌و دزه‌یی ئه‌نجامدرا و ده‌ڵێت “پارچه‌كان جه‌سته‌ى میشێلن”.
فەلاح ئەنوەر، کونسوڵی فەخری وڵاتى فیلیپین لە هەرێمى كوردستان بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه پشكنینه‌كانى DNA بۆ ئه‌و پارچانه له هه‌رێمی كوردستان كراون.
وتیشی “كوڕێكى میشێل له فلیپینه‌وه هێندرابووه هه‌ولێر و نموونه‌ى خوێنه‌كه‌یان وه‌رگرتووه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌و پارچه جه‌ستانه‌ى له شوێنی بۆردومانه‌كه دۆزرابوونه‌وه سه‌ره‌تا له پزیشكى دادى هه‌ولێر داندرابوون، دواتر له‌لایه‌ن كونسڵخانه‌ى فلیپینه‌وه براون بۆ پشكنین.
ئاشكراكردنى ئه‌نجامى ئه‌م پشكنینه دواى نزیکەی دوو مانگ دێت لە بۆردومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداره‌كه‌ی هەولێر، كه شەوی 15.1.2024 له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بە مووشەک ئه‌نجامدرا.
ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى پێشڕەو دزەیی و ژینای كچه بچووكەکە، كه ته‌مه‌نى ته‌نیا 11 مانگ بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێیەکی بازرگانی و میشێل مێندۆزای تەمەن 42 ساڵ، كه دایەنی منداڵەکەی بوو.