گردبوونەوە

لە سنوری راپەڕین رێگری لە گواستنەوەی ئاژەڵ دەکرێت

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

لەمەیدانی حاجیاوا ئاژەڵفرۆشان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەدژی ئەوەی ڕێگەیان پێنادرێ ماڵات لە سنورەکەوە بهێنن و ببەن.
به‌ قسه‌ى ئاسۆ حاجی ئاژەڵفرۆشێکی ئه‌م مەیدانی لە بازگەکانەوە رێگرییان لێ دەکرێ نایه‌ڵن ئاژەڵ بێنین و ببه‌نه‌وه‌ دەرەوەی سنوری ئیدارەی راپەڕین و ده‌شڵێت “تا ئێستا نازانین هۆکاری رێگری کردنەکان چیه‌”.

ئەو ئاژەڵفرۆشە روونیشی کردەوە، راستە ئەو رێگرییە کاری نەکردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، بەڵام وایکردووە بازاڕ بوەستێت و کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ نەمێنێت.

ئاژەڵفرۆشان دەڵێن ئەگەر بێتو لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی داواکارییەکانمان نەداتەوە و رێگرییەکان بەردەوام بن، ناچارین رێ لە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان بگرین و نەهێڵین لە هیزۆپەوە تێپەڕبن.

سەعدی تەیب ئەحمەد بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری راپەڕین، به‌ 964ـى وت، ئەم رێگریکردنانە لەلای ئه‌وانەوە نەکراوە و هیچ پەیوەندییەکی بەوانه‌وه‌ نییه‌.
وتیشی “لەماوەی رابردووە ئەوان قەدەغەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵییان کردووە لەنێوان شارەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوونەوە، به‌ڵام ئێمه‌ به‌م رێگركردنه‌ى ئێستا ئاگادار نین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئەو ئاژەڵانەی لە بەڕازیلەوە دێن بێ کێشەن و مۆڵەتی هێنا...

ئەو ئاژەڵانەی لە بەڕازیلەوە دێن بێ کێشەن و مۆڵەتی هێنانی 17 هەزار سەر گوێرەکە دراوە