ده‌كه‌وێته سنورى سێمێل
سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له سنورى دهۆك دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنورى پارێزگاى دهۆك سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌دروستكردن دایه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆكیش ده‌ڵێت “پێنج ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو ده‌گرێت”.
به‌نداوه‌كه ناوى “گه‌لى به‌نداوا”یه و ده‌كه‌وێته سنورى قه‌زاى سێمێل، له‌دواى هه‌ردوو به‌نداوى دهۆك و خنس، ده‌بێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوى ئه‌م پارێزگایه.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م بەنداوه نوێیه، له‌سه‌ر رووبه‌رى زیاتر له 100 كیلۆمه‌تره‌وه ئاوی باران دێتە ناویه‌وه.
وتیشی “بڕى حەوت ملیار دینار بۆ دروستكردنه‌كه‌ى ته‌رخانكراوه”.
به‌رزییه‌كه‌ى 31 مه‌تر و درێژى 431 مه‌تره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌واوبوونى ئه‌م به‌نداوه سوودێكی زۆرى بۆ ئاوى ژێرزه‌وى كشتوكاڵكردنى سنووره‌كه ده‌بێت.
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا سێ بەنداوی گەورە و ستراتیجی ھەن، ئەوانیش بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و دھۆکن کە دوویان لەسەر ئاوی رووبارە ھەمیشەییەکانن و توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.