دوای پێنج رۆژ

نوێنەری خۆپیشاندەرانی گەڕەکی عەرەفە بە کەفالەت ئازادکرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای پێنج رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ چوارشەممە نوێنەری خۆپیشاندەرانی گەرەگی عەرەفە بە کەفالەت ئازادکرا، بەوتەی خۆی لیستی داواکراوەکان ناوی ژنیشی تێدایە.

شێخ فەرهاد بایز نوێنەری خۆپیشاندەرانی گەڕەکی عەرەفە بە 964ـی وت، “ئەو مادەیەی من پێی دەستگیرکرابووم، مادەی 36ی ساڵی 1994 حکومەتی رژێمی بەعس بوو، دوای هەوڵ و ماندووبونی وەزیری داد و جێگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پارێزەر نەوزاد ستار بە کەفالەت ئازادکرام”.

ئەوەشی وت، “65 سەرۆک خێزانی گەرەکی عەرەفە داواکراون لە دادگای کەرکوک و لە لیستەکە ژنیشی تێدایە، ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت دێینەوە سەر شەقام، پێویستە بەزووترین کات هەڵمەتی رەشبگیری کوردانی عەرەفە رابگرن”.

فەرهاد بایز لە رۆژی شەممەی رابردووەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی دوای گەڕانەوەی لە شاری سلێمانی لە بازگەی چیمەن لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە لەسەر سکاڵای کۆمپانیا نەوتی باکور دەستگیرکرابوو.

دوای ساڵی 2003 بەشێک لەو خێزانە کوردانەی گەڕانەوە کەرکوک لەو خانوانەی گەڕەکی عەرەفە نیشتەجێ بوون، کۆمپانیای نەوتی باکور سکاڵای کردووەو داوایان کردووە ئەو خانوانە چۆڵ بکەن، چونکە موڵکی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراقیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

نوێنەرى خۆپیشاندەرانى گەڕەکى عەرەفەى کەرکوک دەستگیرک...

نوێنەرى خۆپیشاندەرانى گەڕەکى عەرەفەى کەرکوک دەستگیرکرا