964+
2500 دینارە
رێژەى زەکات و سەرفیترە دیاری‌کرا
وریا فەتاح
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی بۆ ئەمساڵ دیارى کرد و کەمترین رێژەى سەرفیترەش 2500 دینارە.
مەلا عەبدوڵا شێرکاوەیی، بەرپرسى راگەیاندنى یەکێتى زانایان به 964ـى وت، رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م 2500 دینار ده‌بێت و ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك 2500 دینارە.
لەبارەى زەکاتیشەوە، ئەنجومەنى باڵاى فەتوا بەم شێوەیە دیارى کردووە کە ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت بریتییه له دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دیناری عێراقی، واتا هه‌ر كه‌سێك دوو ملیۆن و 100 هەزار دینارى هەبێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، پێویستە بۆ هه‌ر ملیۆنێك 25 هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.