"گیا بەهارییەکان خواستی زۆریان لەسەرە"

گیا بەهارییەکان شێخەڵای هەولێریان تەنیوە

+964

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بازاڕی شێخەڵای هەولێر پڕبووە لە گیا بەهارییەکان، دەیان ژن و پیاو لە پێدەشت و لادێیەکانی دەرەوەی هەولێر لە بەیانیەکی زوو لە دڕەش، چالوکی بچووک، نۆغەران، سماقولی و مەسیف بە فەردە ( گورمزە، کەنگر، کاردی، تۆرکە، دۆمەڵان و کوزەرە، قوڕادە، ستێرک و گەزگەزۆک ) دەهێنە بازاڕەکە .

جێگر نەبیل خەڵکی گوندی چالوکی بچووکە سەر بە قەزای خەبات، ساڵانە لە وەرزی بەهار  کاردی و کەنگر و تۆرکە و دومبەڵان لە دێنێتە بازاڕی شێخەڵای هەولێر.

جێگر دەڵێت، “گیا بەهارییەکان خواستی زۆریان لەسەرە و هەر رۆژێک بیهێنە بازاڕ تا ئێوارە هەمووی دەفڕۆشێت و زۆربەی  کڕیارەکانیان ژن و پیاوە بەتەمەنەکانن .

دۆمەڵان لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر یەک کیلۆی لە سەرووی 20 هەزار دینارە، بەڵام گیا بەهارییەکان نرخیان لە هەزار و 500 دینار دەستپێدەکات تا سێ هەزار و 500 دینار .

یەکێک لە کڕیارانی گیا بەهارییەکان بۆ 964 وتی، ئەو گیایانە سوودیان بۆ تەندروستی زۆرە، خواردنی دڵخوازی ئەویش کەنگرە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دانیشتووانی ئامێدی و شێلادزێ لە 15 جۆر گیای بەهارە بێبە...

دانیشتووانی ئامێدی و شێلادزێ لە 15 جۆر گیای بەهارە بێبەش دەکرێن