لە بیارە

نەخۆشخانەی گشتی هەورامان کرایەوە

توانا نەقی

لەلایەن وەزیری تەندروستی هەرێمەوە ئەمڕۆ سێشەممە نەخۆشخانەی گشتی هەورامان لە ناحیەی بیارە کرایەوە.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی گشتی هەورامان کرایەوە بە رووی هاوڵاتیانی هەورامان و ناحیەی بیارە کە تێچووەکەی چوار ملیار دینار بووە.

دەشڵێت، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ دابینکراوە.

نەخۆشخانەکە سەرجەم بەشەکانی فریاکەوتن و قاوشەکان و نەشتەرگەری و تاقیگە و بەشی تیشک و دەرمانخانە و خزمەتگوزاریەکان لەخۆ دەگرێت.

ناحیەی بیارە لە هەورامان سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە 15 هەزار کەس.