دیمه‌نێكی ئه‌و نه‌مامانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌كراون بۆ چاندن.
4000 گوڵیشى له‌گه‌ڵه
له 22 شاره‌وانى سۆران به سه‌دان دار ده‌چێندرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سۆران ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ چاندنى سه‌دان دار و چوار هه‌زار گوڵ له 22 شاره‌وانى سنووره‌كه و ده‌ڵێن، به‌بۆنه‌ى یاده‌كانى به‌هار و راپه‌ڕین ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام ده‌درێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن بەشی پاڕک و باخچەکان ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دابینکردن و ناردنی دار و گوڵ بۆ 22 سەرۆکایەتی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بە مەبەستی چاندنی لە رۆژانی داهاتوو بە بۆنەی یادەکانی بەهار و راپەڕین.
ده‌شڵێت، هەروەها ئامادەکاری کراوە بە مەبەستی چاندنی چوار هه‌زار گوڵ كه یەکەمجاره لەلایەن بەشی پاڕک و باخچەکان بچێندرێت.
ته‌واوى ئه‌و دار و گوڵانه، له‌لایه‌ن نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران لە قەزای رواندز، به‌رهه‌مهاتوون.
وە ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی دار و گوڵی زیاتر بۆ تەواوی شوێنەکانی تر بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکاری تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.