رێنمایی تەندروستی
چی بخۆین بۆ ئەوەی لە کاتی بەرۆژووبوون تینومان نەبێت؟
964+
ژووری هەواڵ
خواردنەوەی ئاوێکی زۆر لە کاتی پارشێواندا هەڵەیە، چونکە جەستەمان ناتوانێ زۆر سودی لێببینێ و تووشی سک ئێشە و بێتاقەتی و هەندێکجار هێڵنج و رشانەوەشمان دەکات.
هەروەها کاریگەرییەکی ئەوتۆشی لەسەر کەمکردنەوەی تینوێتیمان نابێ لەکاتی بەرۆژووبووندا، چونکە جەستەمان ناتوانێت ئاو لە شوێنێکی لەشمان کۆبکاتەوە، بەڵکو لە رێگەی گورچیلەوە فرێدەدرێتە دەرەوە، هەندێکجاریش گورچیلەش فریا ناکەوێ هەموو ئاوەکە فرێبداتەوە دەرەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سۆدیۆم لە لەشماندا کە هۆکارێکە بۆ سەرئێشە و نەمانی وزە و گرژبوونی ماسولکەکان.
باشترین چارەسەر: پێویستە لە دوای رۆژووشکاندن و خواردنی بەربانگ، بەشێوەیەکی رێکخراو تا کاتی خەوتن و هەستان بەردەوام ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوەی جەستمان بە شێداری بمێنێتەوە و بەردەوام ئاوی پێویستی تێدابێ.
هەروەها ئەو خواردنانەی کە رێژەیەکی زۆری ئاویان لەخۆیاندا هەڵگرتوە وەکو (شوتی و فراولە و هەنجیر و پرتەقال و کاهو ) پێویستە بەردەوام دوای رۆژووشکاندن بیانخۆین چونکە ئەو خواردنانە یەکسەر هەرس نابن و کاتێکی زۆریان پێویستە بۆ هەرس بوون لە لەشماندا، ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ مانەوەی ئاوی پێویست لە جەستەماندا.