رێنمایی تەندروستی
باشترین خواردنەکان بۆ کاتی بەربانگ چین؟
964+
رۆژێکى درێژت بەڕیکردووە بەبێ خواردن و خواردنەوە، زۆرت برسییە و چاوەڕوانی بانگ بدات، بۆ ئەوەی هەرچیەک لەسەر خوانەکە دانراوە بیخۆی.
دواتر توشی سک ئێشە و بێتاقەتی دەبیت و تەنانەت ناتوانی بەباشی هەناسەش بدەی.
لێرەدا باسی باشترین ئەو خواردنانە دەکەین کە پێویستە لە کاتی بەربانگدا بیخۆین، بۆ ئەوەی دواتر جەستەمان ئاسودەبێ و زۆرترین سود لە مادە خۆراکییەکان وەرگرین.
یەکەمجار پێویستە ئاو بخۆینەوە، دواتر خورما بخۆین، چونکە هەردووکی زۆر پێویستە بۆ هاوسەنگکردنی رێژەی شەکر و پۆتاسیۆم لە خوێندا، چونکە بە درێژایی رۆژەکە رێژەکانیان هاوسەنگ نین لە لەشدا.
دواتر دەتوانی پشوویەک وەرگریت هەتا بەتەواوی جەستەت ئاو و پێکهاتەکانی خورماکە هەڵدەمژێ.
دوای ئەوە دەتوانی شۆربایەکی شل بخۆی کە دەتوانێ قەرەبووی زۆربەی ئەو مادە خۆراکیانە بکاتەوە کە بەدرێژایی رۆژەکە لە دەستتداوە و گەدەشمان بۆ خۆراکە سەرەکیەکان ئامادە دەکات.
دوای ئەوە دەتوانی قاپێک زەڵاتەی بچووک بخۆی کە ئەمەش یارمەتی هەرسکردنی خواردنەکان دەدات.
بۆ خواردنە سەرەکیەکان بە هۆی ئەوەی کە جیاوازی هەیە لە جۆری خواردنەکان و حەزو ویستی کەسەکان بۆ هەمەچەشنی خواردنەکان بۆیە بەشێوەیەکی گشتی پێویستە دوورکەوینەوە لە خواردنەوە گازییەکان و چەورییە خراپەکان و شیرینیەکان وە پێویستە بە هێواشی و بەئاگاییەوە خواردنەکان بخورێن.