خورمای کوێیە؟

نرخی کیلۆیەک خورما گەیشتووەتە 35 هەزار دینار

964+

دیلان محەمەد جەزا

خورما و رەمەزان دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و ژمارەیەک جۆریشى هەیە، هەر کەسەو ئارەزوی جۆرێکیشى دەکات، لەناویاندا خورمای سعودی و فەڵەستینی گرانترینەکانی بازاڕن.

بەرهەم رەشید خورمافرۆش لە سلێمانی و بە 964ی وت، هەریەکە لە خورمای عەجوەی سعودی و مەجدولی فەڵەستینی نرخیان لە 20 هەزار دینارەوە بۆ هەر کیلۆیەک دەستپێدەکات تا دەگاتە 35 هەزار دینار.

باسی لەوەش کرد، ئەو خورمایانە هۆکاری گرانیەکەیان بۆ باشیی جۆرەکەی و گەورەی دەنکەکانی دەگەڕێتەوە، دەشڵێت تا خورماکە نوێ بێت و تەڕ بێت نرخەکەی گرانترە.

خورمافرۆشەکە دەڵێت: “عەجوەی سعودی خواستێکی زیاتری لەسەر لەلایەن هاوڵاتیانەوە، چونکە بە پیرۆزی دەزانن”.

ئەوەی خستەڕو، خورمای عەجوەی عێراقیش هەیە، نرخەکەی لە چوار هەزار دینارەوە دەست پێدەکات تا هەشت هەزار دینار، تامێکی سروشتی هەیە و تێچوی گەیاندنی هەرزانترە.

ئێستا لە بازاڕی سلێمانیدا نزیکەی 20 جۆری خورما هەیە، هەرزانترینیان لە هەزار و 500 دینارەوە بۆ هەر کیلۆیەکی دەست پێدەکات تا دەگاتە 35 هەزار دینار بۆ کیلۆیەک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان ...

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان پێشنیار دەکات