بە چەندە؟

دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە

وریا فەتاح

نرخى نەوت لە دابەزین بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش نزیکەى 0.50% سەنت لە نرخەکەى دابەزى.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ رێژه‌ی 0.50%، دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە 81 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نەو‌تی خاوی تێكساس 0.55% دابەزى و بە  77.46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دواى لێکتێگەیشتنى وڵاتانى ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەى نرخى نەوت، عێراق پابەندى خۆى راگەیاند، کە رۆژانە لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم ناهێنێت.