دیمەنێک لە یاریی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: X
خزمه‌تی ئارسیناڵیان كرد
لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگ به یه‌كسانی كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریی لووتكه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی له نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی به یه‌كسانی كۆتایی هات، سوودمه‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ش یانه‌ی ئارسیناڵ بوو.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه له یاریگه‌ی لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی 28ی خوله‌كه كرا و له ئه‌نجامدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
گۆڵی مانچێسته‌ر سیتی جۆن ستۆنز له خوله‌كی 23 تۆماری كرد و گۆڵی به‌رامبه‌ریش بۆ لیڤه‌رپوول، ماك ئالیسته‌ر له خوله‌كی 50 به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه ئارسیناڵ پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد به 64 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، كه ئه‌ویش 64 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌مه، هه‌روه‌هان مان سیتی به 63 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه.