بۆ یاریەکەی ئەمشەو
هالاند هۆشداریدا بە لیڤەرپوول
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەمشەو مانچستەر سیتی لە چوارچێوەی هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلیزی لە یاریگای ئەنفێڵد بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات.
ئەم یارییە گرنگی و هەستیاری تایبەتی هەیە بۆ هەردوو یانە، چونکە جیاوازی خاڵەکانیان لە پریمەرلیگ تەنیا یەک خاڵە.
هالاند لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند: ئەمە یارییەکی زۆر گرنگ دەبێت و لە چەند مانگی داهاتووشدا چەند یارییەکی گەورە و باش لە پێشمانە.
لیڤەرپولیش یاریزانی زۆر باشی هەیە و ئێمەش دەبێت ئامادە بین و من یارییەکە دەکەم و “هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ شکستپێهێنانیان”.