کۆسرەت رەسوڵ شەتڕەنج دەکات
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، وێنەی خۆی و باوکی بڵاوکردووەتەوە، لە وێنەکە یاری شەتڕەنج دەکەن.
دەرباز کۆسرەت، لەگەڵ پۆستەکە تەنیا ئەوەندەی نوسیوە “ئەمڕۆ لە سلێمانی ١٢-١-٢٠٢٣”
لەوێنەکە وا دەرکەوتووە هێشتا هیچیان لە یارییەکە دەستیان بە جوڵە نەکردووە.
کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیە و لە ساڵی 2017، بەهۆی تێکچونی باری تەندروستی لە کاری سیاسی دابڕاوە.