وەزارەتى ئەوقاف:

مانگ بینراوە و سبەینێ لە هەرێمى کوردستان یەکەم رۆژى رەمەزانە

964+

وریا فەتاح

سبەینێ دووشەممە، یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە لە هەرێمى کوردستان و لیژنەى بینینى مانگ، مانگیان بینیوە.

پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند: لیژنەى بینینى مانگ، بە بەڵگەى شەرعى مانگى بینیوە و سبەینێ دووشەممە 11.3.2024، یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە لە هەرێمى کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دادگاى باڵاى سعودیە، سبەینێ دووشەممەى وەک یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دیاریی کردووە.

وەقفى سوننى عێراق: سبەینێ یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە

وەقفى سوننى عێراق: سبەینێ یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە