رووداوەکانی ئەمڕۆ
مینێك له سنوورى ههولێر به پاسهوانى سنووردا تهقیهوه
964+
ژووری هەواڵ
پێشنیوهڕۆى ئهمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک دوو کەس گیانیان لهدهستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە، كه ههرسێكیان پاسهوانى سنوورن.
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، وادەکە درێژناکرێتەوە.
له خورماتوو، کێبڵێکی ستوونی کارەبا پچڕاوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی گەڕەکێک و دەوروبەری دروستکردووە.