بەشێکی مادە خۆراکییەکان لای بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک - وێنە: 964
بەشەخۆراکی مانگی رەمەزانیش دیاریكراوه
له ئه‌مڕۆوه به‌شه‌خۆراكى دووه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بریكاره‌كانى خۆراك له سنوورى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانه كه‌لوپه‌لى خۆراك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى بریكارى خۆراك و ته‌سلیمكردنى پاره‌ى لیستى مانگى 3ـى 2024.
ئه‌و بنكانه‌ى ئاگادار كراونه‌ته‌وه بریتین له بنكه‌كانى 201 و 202 ـى ناو شارى هه‌ولێر.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ده‌ڵێت، بەشەخۆراکی سەبەتەی دووەمی ساڵـی 2024 لەسەر لیستی بریکاری مانگی 3ـى 2024 دەدرێت .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارت پارەکە بدات، چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت و پێشتریش بریکارەکان ئاگادارکراونه‌تەوە .
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م به‌شه خۆراكه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت پێكهاتووه له، زه‌یت، دۆشاوى ته‌ماته، شه‌كر، نیسك، ئارینۆك و برنج.
باس له بەشەخۆراکی مانگی رەمەزانیش ده‌كات كه پێکهاتووە لە، ئاردی سفر و شعریه و نیشاسته بۆ هەر نەفەرێک یه‌ك كیلۆگرام و ماكه‌ڕۆنیش بۆ هه‌ر خێزانێك 500 گرام ده‌بێت.