لە رەمەزاندا
تا کاتژمێر 5:00ی بەیانی بێ کارەبا نابن
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، بەرنامەپێدانی کارەبا لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا دەگۆڕێت، بە جۆرێک لە کاتژمێر1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5:00ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.
کاتەکانی دیکە، دانراوە کارەبای نیشتمانی پڕی بکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، ئەو گۆڕانکارییەی کراوە کاتییە و پەیوەستە بە هەبوونی کارەبا لە شەوان و پاشێودا تا دوای بانگی بەیانی، بە ئاگاداری نامە سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان راسپێردراون.
بە قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بێت، بەرنامەی کاری موەلیدە ئەهلییەکان لە مانگی رەمەزاندا، لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆوە بۆ 5:00ی بەیانی کە دانراوە، واتە هەرکات کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، کار بە موەلیدەکان دەکەن.
چاوەکان لەسەر ئەوەن سبەی دووشەممە 11.3.2024، لە هەرێمی کوردستان بکرێت بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، کە پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام تێیدا بەڕۆژو دەبن، شەو نوێژ دەکەن و بە خێزانی پاشێو دەکەن، ئەوەش وا دەکات یەکێک لە پێویستییەکانیان کارەبا بێت کە بۆ روناکی و پێداویستی بەکاریبهێنن.