خۆی ئاگادار نییە

لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری پەشێوی شاعیر لادرا

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9.3.2024 لە ناو کتێبخانەی مەم و زین لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری شاعیر و نووسەری کورد عەبدوڵا پەشێو لادرا.

پەیکەرەکە پڕۆژەی خوێندنی پەیکەرساز گۆران مەعروفە و ماوەی مانگێک کاری تێداکردووە و بۆ کەرەستەی دروستکردنەکەی فایبەر کڵاسی بەکارهێناوە.

پەیکەرساز گۆران مەعروف بۆ 964 وتی، پەشێو یەکەم کەساییەتیە بەو قەباره گەورەیە پەیکەری بۆ دروستبکات و پێوانەکەی سێ بەقەدەر پێوانەی ئاساییە، بەڵام پەشێو ئاگادار نییە کە پەیکەری بۆ دروستکردووە.

عەبدوڵا پەشێو ساڵی 1946 لە ناوچەی بێرکۆت لە هەولێر لە دایکبووە لە ئێستادا لە وڵاتی فیلەندا دەژی.

فرمێسک و زام، بتی شکاو ، شەونامەی شعرێکی تێنو، دیوانی براکوژی ، شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم، بروسکەی چاندن، بەرەو زەردەپەڕ، پرێسکەی عاشقێکی زگماک، پشت لە نەواو و روو لە کڕێوە، هەسپم هەورە و رکێڤم چیا، سەوڵم پۆڵاو کەناریش دوور، بەشێکن لە بەرهەمەکانی پەشێوی شاعیر  وێڕای وەرگێڕانی بەرهەمی شیعری چەند شاعیرێکی جیهان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژنێک لە رێگەی پەیکەرەکانیەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت

ژنێک لە رێگەی پەیکەرەکانیەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت