لە چی ناوچەیەکی کوردستان؟

هەرکەس ژن بهێنێت زەوییەکی 250 مەتری بە دیاری وەردەگرێت

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە گوندی دۆلجیانی زیبارییان لە قەزای بەردەڕەش کەسایەتیەک کە لە باوباپیرانەوە ئەو کارەیان کردووە تا ئێستاش بەردەوامە و هەر گەنجێک ژن بهێنێت زەوییەکی 250 مەتری بە دیاری دەدەنێ.

ئەو کەسە ناوی زەید محەمەدە و بە شێخ زەید ناسراوە، زەوییەکان بێ بەرامبەر دابەش دەکات و هەر بەردەوامە لەسەر ئەو نەریتەی باوباپیرانی.

شێخ زەید بۆ 964 دەڵێت، خانەوادەکەیان لە 1964ـەوە ئەو کارە دەکەن و ئێستا ئەو بەردەوامی پێداوە و وەک کاررێکی خێرخوازی دەیکات.

وتیشی، “لە ساڵی 2010ـەوە تاوەکو ئیستا 181 پارچە زەوییم دابەش کردووە بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە و بەردەوامیش دەبین”.

گوندی دۆلیجان 282 ماڵی تیادا نیشتەجێیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی 2160 کەسن ررووبەری گشتی گوندەکە نزیکەی 1500دۆنەمە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

964+ زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ بڵاودە...

964+ زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ بڵاودەکاتەوە