لە سلێمانی قورمەسەبزی مشتەری زۆرە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئازەر ئەحمەد کچێکی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە، خواردنی ئێرانی پێشکەشی ئەو میوانانە دەکات کە ئارەزوومەندی ئەو جۆرە خواردنانەن، ئەو دەڵێت، خەڵک هەیە لە رانیەوە دێت بۆ سلێمانی تەنیا لەبەر خواردنەکانیان.

ئەو خەڵکی شاری سنەیە و ماوەی چەند ساڵێکە لە سلێمانی دەژی، ماوەی چوار مانگە خواردنگەیەکی داناوە و تیایدا ئەو خواردنانە پێشکەش دەکات کە بۆن و بەرامەی خواردنی ئێرانین و لە شاری سلێمانی بە کەمی لێدەنرێن، لەناویاندا قورمەسەبزی.

ڤیتیەک لەوبارەیەوە ببینە.

چێشتلێنەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی