لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر

لە رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس بریندارن

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا لەسەر رێگای کۆیە بۆ هەولێر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویداوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و لە هەردوو ئۆتۆمبێل شەش کەس بریندارن.

رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا و جێب لەنزیک گوندی سماق شرینی دەشتی کۆیە روویداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی کۆیە شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپترا گیانی لەدەستداوە و چوار سەرنشینی بریندارن، لە ئۆتۆمێلی جۆری جێب شۆفێر و سەرنشینێکی بریندارن.

14 ساڵە دووسایدی هەولێر بۆ  کۆیە تەواو نەکراوە

14 ساڵە دووسایدی هەولێر بۆ کۆیە تەواو نەکراوە