هۆی چییە؟
له كه‌ركوك به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌ستناكه‌وێت
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک شۆفێری شاری کەرکوک گلەیی ئەوەیان کرد، لە بەنزینخانەکانی شارەکەدا بەنزینی جۆری موحه‌سسه‌ن نییە.
چه‌ند شۆفێرێك له كه‌ركوك بە تۆڕی 964یان راگەیاند، ئەو وێستگانەی دیاریکراون بۆ دابەشکردنی بەنزینی كوالێتی به‌رزی “محسن” لەسەر تابلۆكانیان نووسیویانه ئه‌و جۆره بەنزینه‌یان نییه.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان بۆ تۆڕی 964 وتی، ئێستا کەرکوک بەنزینی موحه‌سسه‌نی تێدا نییە، به‌و کوالێتییەش لە کۆگاکانیدا بەردەست نین، ئەمەش وایکرد دوو وێستگە لە كۆی سێ وێستگە، كه ئه‌و جۆره دابه‌ش ده‌كه‌ن، ناچاربن دەرگاکانیان دابخەن.
ئەو وێستگانەی بۆ دابەشکردنی بەنزینی موحه‌سسه‌ن دیاریکراون، بریتین لە کەرکوک سەلام، ئەنوار کەرکوک و شۆراو، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه وێستگه‌ی کەرکوک سەلام 36 هەزار لیتری بۆ دابینکرابوو، بەڵام هه‌رزوو ته‌واو بووه.
كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ڵێت، ئاگادارکراینەوە پاڵاوگەکانی (بێجی، کەربەلا، و بەغدا) کە بەنزینی كوالێتی به‌رز بەرهەم دەهێنن، به‌هۆی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه وەستاون، هەر کە دەستیان به كار كرده‌وه، به‌نزینی موحه‌سسه‌نیش ده‌گاته‌وه وێستگه‌كانی کەرکوک.