لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
8ی مارسە
سه‌رۆكی هه‌رێم داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان ژنان بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید بكه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی جیهانیی ژناندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگیی زیاتر به كاندیدكردنی ژنان بده‌ن.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ 8.3.2024 له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له ژنانی كوردستان و عێراق و جیهان به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه، هاوكات داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگیى زیاتر به كاندیدكردنى ژنان بده‌ن بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌بێ ئازادی و یه‌كسانی و مافه‌كانی ژنان، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و شارستانی و پێشكه‌وتوو، كه ئارام و ئاسووده بێت، نایه‌ته‌دی.