سنووری شیلادزێ

بۆردومانی فڕۆكه‌ دوو هاوڵاتی كوردی كوشت

+964
هیڤی دێوالی- دهۆک

سێ هاوڵاتی گوندی بەرێسکێ بە مەبەستی كۆكردنه‌وه‌ی گیای بەهارین درەنگانی شەوی رابردوو رۆیشتوون بۆ چیای زێباریان و له‌وێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌وه‌ دووانیان گیانیان له‌ ده‌ست دا و ئه‌ویتریشیان به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

بەپێی زانیارییه‌كانی ده‌ست 964، كه‌ لە سەرچاوەی فەرمی دەستی کەوتووه‌، درەنگانی شەوی رابردوو سێ هاوڵاتی گوندی بەرێسکێ بە مەبەستی كردنی گیای بەهارین چوونه‌ته‌ چیای زێباریان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، به‌ڵام به‌هۆی بۆرودومانی فڕۆكه‌كانی تورکیا بۆ شاخەکە، دوو له‌و هاوڵاتییانه‌ گیانیان لەدەست داوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە، کە تەمەنیان نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایه‌، هه‌روه‌ها هەرسێکیان خێزاندارن و هاوڵاتیی گوندی بەرێسکێنە.
سەرچاوەیەکی ئه‌منی و فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  لەلایەن هاوڵاتیانی گوندەکە په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كراوه‌ و زانیارییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌یان پێداون.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتی، پۆلیس و دانیشتووانی گوندەکە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەکە، کە چوار کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە و بە پێ دەڕۆن، چونکە شاخەکە سەختە.
گوندی بەرێسکێ لە  سنوری ناحیەی شێلادزێیە سەر بە قەزای ئامێدی، نزیکەی 40 ماڵی تێدا نیشتەجێنە.

پیداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گوندێکی نزیک قەزای ئامێدی بۆردومان کرا

گوندێکی نزیک قەزای ئامێدی بۆردومان کرا