وەزیری تەندروستی وا دەڵێت

“پێنج ملیار دینار بۆ شیاندنەوەی ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەر تەرخانکراوە”

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێم پێنج ملیار دیناری بۆ هەریەک لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەرخانکردووە بە مەبەستی دروستکردنی سەنتەری شیانەوەی ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەر، وەزیری تەندروستیش دەڵێت، پلانمان هەیە توشبووانی لەگەڵ تاوانبار و تۆمەتباران جیابكەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، لە سلێمانی كۆنفرانسی “لوتكەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی کوردستان/عێراق” دەستیپێکرد، بەرپرسانی تەندروستی هەرێم بەشێوەی زانستی لایەنەكانی ئەم بوارە دەخەنەڕوو.

لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “مادەی هۆشبەر بابەتێكی هەستیارە و بەتەنیا كاری لایەنی ئەمنی و دادگاو وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی نییە، بەڵكو كاری سەرجەم تاكەكانە و دەبێت هۆشیاربین”.

بەوتەی وەزیری تەندوستی، ئێستا لە سەرجەم چاكسازییەكان خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرونی پێشكەش بە نەخۆشان و توشبووانی مادەی هۆشبەر دەكرێت.

“لەگەڵ حكومەتی هەرێم پلانمان هەیە توشبووانی لەگەڵ تاوانبار و تۆمەتباران جیابكەینەوە، چونكە دەبێت توشبووان چارەسەر و شیاندنەوەیان بۆ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ملیار دینار بۆ هەریەك لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك تەرخانكراون تاوەكو سەنتەری شیاندنەوە لەو شارانە دروستبكرێن”.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی 2023، چوار هه‌زار و 201 كه‌س له‌سه‌ر به‌كارهێنان و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون، له‌و ژماره‌یه‌دا 1415 كه‌س وه‌ك بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون و ئه‌وانی دی به‌كارهێنه‌رن، به‌ پێی راپرسییه‌كی تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان بێت، فرۆشیار و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر لەو ساڵەدا 20% زیادی كردووه‌.

باندێکی

باندێکی "نێودەوڵەتی" بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

سەنتەری شیاندنی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی ک...

سەنتەری شیاندنی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی کرایەوە