ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌كان هۆكاره
“ئاسكه‌كانى گه‌رمیان مه‌ترسی نه‌مانیان له‌سه‌ره”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك ژینگه‌پارێز و ئاژه‌ڵدۆست له سنوورى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌ده‌ن له باره‌ى نه‌مانى ئاسكه‌كانى سنوورى گه‌رمیان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سنووره‌كانى نێوان عێراق و ئێران ته‌ڵبه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌م ئاژه‌ڵدۆستانه بریتین له چوار فۆتۆگرافه‌ر، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به ناوى (کێودۆستان) هه‌یه و له‌سنووره‌كانى گه‌رمیان و له رێگه‌ى زوومى كامێراكانیانه‌وه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى سنووره‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
نیعمه‌ت مالۆ، یه‌كێك له‌و فۆتۆگرافه‌رانه به 964 ـى وت، ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌كه بووه‌ته هۆكارێكى مه‌ترسیدار بۆ نه‌مان و به‌ناوچوونى چه‌ندین جۆر گیاندارى كێوى به‌تایبه‌تیش ئاسكه‌كانى گه‌رمیان.
وتیشی “ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌كه له هه‌ندێك ناوچه گیانداره‌كان له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان دوور ده‌خاته‌وه”.
به درێژایی ناوچه‌كانى مه‌یدان تا ده‌گاته كۆتایی شاخى به‌مۆ، له خانه‌قین تا ده‌گاته قۆره‌توو، له‌وێشه‌وه بۆ مه‌نده‌لى و به‌ده‌ره و جه‌سان، كه سنوورى نێوان عێراق و ئێرانه به سه‌دان گیاندارى كێوی لێیه له هه‌ردوو دیوه‌كه، دروستكردنى ته‌ڵبه‌ندكه
دروستكردنى ته‌ڵبه‌ندكه له هه‌ندێك ناوچه نزیكه‌ى 10 مه‌تر و له‌هه‌ندێك شوێنى دیكه تاوه‌كو 15 مه‌تر و 20 مه‌تریش هێندراوه‌ته ناو خاكى هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شڵێت “له سنوورى قۆره‌تو ئاوى رووبار‌ى ئه‌و شوێنه به‌هۆى ته‌ڵبه‌نده‌كه‌وه له‌ناو خاكى هه‌رێم نامێنێت و ده‌خرێته سه‌ر خاكى ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره نه‌ك به‌ته‌نیا بۆ سه‌ر نه‌مانى ئاژه‌ڵه‌كان به‌ڵكو بۆ سه‌ر ژیانى خه‌ڵكه‌كه‌ش دروست ده‌كات”.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ته‌ڵبه‌نده‌ى له‌و سنوورانه داده‌ندرێت به‌به‌رزى دوو مه‌تره، ئه‌مه‌ش رێگرى ده‌كات كه گیانداره كێویه‌كان وه‌ك جاران هاموشۆى ئه‌م ناوچانه بكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، به‌نیازن له‌م رۆژانه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوورى گه‌رمیان له‌و مه‌ترسییه ئاگادار بكه‌نه‌وه و ده‌شڵێت “هه‌رچه‌نده ئێستا كاره‌كانى ئه‌م ته‌ڵبه‌ندكردنه به‌هۆى داواكارى خه‌ڵكه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به جدی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌م مه‌ترسیانه بكات كه له‌سه‌ر گیانداره كێویه‌كان به‌تایبه‌تیش ئاسكه‌كانى گه‌رمیان هه‌یه”.