یاریی کلاسیکۆ هەیە
سبەی هاندەرانی دهۆک دێنە هەولێر؟
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
سبەی کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەولێری پایتەخت لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک دەکرێت، بەڵام یانەی دهۆک پاس بۆ گواستنەوەی هاندەرانی دابین ناکات.
یارییەکەی سبەی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە گەڕی 19ی خولی ئەستیرەکانی عێراق کاتژمێر 05:00 دەستپێدەکات.
شڤان محمد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، بۆ یارییەکەی سبەی لەگەڵ یانەی هەولێر دەستەی هاندەرانمان ئامادەکاری بۆ یارییەکە ناکەن و هیچ پاس و ئامرازێکی گواستنەوە بۆ گواستنەوەی هاندەران لە دهۆکەوە بۆ هەولێر ئامادە ناکرێت و هەر کەسێک بتوانێت بۆ خۆی بڕوات بۆ هەولێر، ئێمە سوپاسی دەکەین.
وتیشی، ئێمە بۆ یارییەکەی خۆمان لەگەڵ کارەبا لە یاریگەی زاخۆ، پاسمان ئامادەکردبوو، بەڵام بۆ یارییەکەی هەولێر هیچ پاسێک ئامادەنییە و ئامادەش ناکریت، بەڵام شوێنی هاندەرانمان لە یاریگەکە هەیە و دەتوانن بچن.
یارییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و دهۆك هه‌ستیارن، به تایبه‌تی له خولی عێراقدا و زۆرجاریش گرژی و شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوولا روویداوه.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، یانه‌ی دهۆك له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه به 28 خاڵ، یانه‌ی هه‌ولێریش له پله‌ی 13یه به 20 خاڵ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا