دراوی عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری - وێنە: 964
دەکرێت بە چەک
هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەنێردرێت بۆ بانک
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بە چەکی بانکی، نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت، بەزووترین کات موچەکانیان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.3.2024، عەلی رەئوف مستەفا، كه وهكو نوێنهرى گشتى مامۆستایانى وانهبێژ خۆی ناساندووه بە 964ـی راگەیاند، ئەو موچەیەی کە دەکرێت بە چەکی بانکی هی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژە و بڕیار وایە بەزووترین کات دابەشبکرێت.
بەپێی رێنمایی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، شایستهى داراییان مانگانه لە نێوان 250- 350 هەزار دینار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش لهنێوان 250 – 400 هەزار دینار بۆ خەرج دەکرێت.
بهپێی ئهو ئامارهى كه نوێنهرى گشتى وانهبێژان به 964ـى داوه، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە.