هەواڵی ئەم ئێوارەیەی 964
لە کۆیە مامۆستایەکی ئاینی دوورخرایەوە و لە چه‌مانكێ دارى گێلاس دەچێندرێت
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆیە مامۆستایەکی ئاینی لە وتاردان و پێشنوێژ و تەنانەت چوونە مزگەوتەکەیشی دوورخرایەوە، ئه‌وقافى كۆیه‌ش ده‌ڵێت ئێمە پەیوەندیمان بەو بڕیارەوە نییە.
مەلایەک لە کۆیە لە مزگەوت دەرکرا
له سنووره ئاوییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوى ماسیدا، پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌م و ماتۆڕه‌كانیشدا ده‌گرێت گه‌ر له‌و ماوه‌یه له‌ناو ئاودا بیانبینێت.
له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌م و ماتۆڕیشدا ده‌گیرێت
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى چه‌مانكێ سه‌ر به قه‌زاى ئامێدی، هه‌ڵمه‌تێكی چاندنى دارى گێلاس ده‌ستیپێكرد هه‌رچه‌نده چەمانکێ کەشێکی ساردی هەیە، به‌ڵام بۆ دارى گێلاس ئاساییه و بەرگه‌ی ده‌گرێت، چونكه ئه‌و دارانه‌ى ده‌چێندرێن ته‌مه‌نیان سێ ساڵه.